شه‌ممه‌ی داهاتوو عه‌مر مو‌سا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی عه‌مر مو‌سا به سه‌دانێكی ده‌گاته عێراق و پرسی گرێدانی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غدا له سه‌رووی ته‌وه‌ری سه‌ردانییه‌كه‌ی ده‌بێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مینداری كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی عه‌مر مو‌سا رایگه‌یاند رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به سه‌ردانێكی دوو رۆژه سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی كۆده‌بێته‌وه، روونیشی كرده‌وه پرسی گرێدانی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی كه برِیاره له ساڵی نوێ له عێراق به‌رِێوه‌بچێت له سه‌رووی ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆكانی ده‌بیچت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئه‌منی عێراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئامانجی سه‌ردانیه‌كه‌ی ده‌بێت به‌تایبه‌ت كه پرسی ئه‌منی په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه به به‌رِێوه‌چوونی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غداو دڵنیا بوونه‌وه له بارودۆخی ئه‌منی عێراق پشتگیری و متمانه‌ی كۆمار بۆ عێراق زیاتر ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا مو‌سا دووپاتی كرده‌وه بارودۆخی ئه‌منی عێراق له كاتی ئێستادا به قۆناخێكی ئیجابی تێپه‌رِ ده‌بێت، تیشكی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا باش بوونی بارودۆخی ئه‌منی عێراق سه‌ركه‌وتن بۆ لووتكه‌كه مسۆگه‌ر ده‌كات هه‌روه‌ها كاریگه‌ری راسته‌وخۆشی ده‌بێت به سه‌ر سه‌قامگیری ئه‌منی ناوچه‌كه.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا مو‌سا رایگه‌یاند سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ عێراق ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێ هه‌روه‌ها سه‌ردانییه‌كه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌گرێته‌وه له وانه‌ش سه‌ردانیكردنی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پارێزگایه‌كی ناوه‌رِاست و خواروو .
برِیاره به پێی برِیاره‌كانی لووتكه‌ی (سرت)، كه له ولاَتی لیبیا به‌رِێوه‌چوو، له ئازاری ئه‌مساڵ لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غدای پایته‌خت گرێ بدرێت.
