ئه‌مرِۆ عه‌للاوی هه‌وڵده‌دا كاندیدی وه‌زاره‌تی به‌رگری دیاری بكات
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه به‌وه ده‌كات له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان جارێكی دیكه به یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌می داهاتوو هه‌ر یه‌ك له مالیكی و عه‌للاوی سه‌باره‌ت به پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له ناویشیاندا پرسی كاندیدی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان به یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقیی به دووری ده‌خاته‌وه فشار بخرێته سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران بۆ قه‌بوڵكردنی كاندیدی وه‌زاره‌ت ئه‌منییه‌كان.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌توت رایگه‌یاند ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌گاته‌وه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی برِیار له سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌تی به‌رگری بدات كه بۆته پشكی ئه‌لعێراقییه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا، رونیشی كرده‌وه عه‌للاوی له میانی كاندید كردنی وه‌زیری به‌رگری پشت به تایبه‌تمه‌ندی و برِوانه‌و ده‌ستپاكی و لێهاتوویی ده‌به‌ستێت.
وه‌توت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا فه‌لاح نه‌قیب له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌هێزترین كاندیده بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌لاَم له به‌رامبه‌ردا هاوپه‌یمانی نیشتمانی به تایبه‌ت خودی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی لاریان هه‌یه له سه‌ر نه‌قیب ئه‌گه‌رچی ناوبراو خاوه‌نی ئه‌زموونێكی باشی ئه‌منییه.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه بارودۆخی ئه‌منی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به بارودۆخی ئابووری و سیاسه‌ته‌وه هه‌یه، بۆیه پێویسته كه‌سێكی به‌هێز و خاوه‌ن ئه‌زموونێكی باشی ئه‌منی بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت له ئه‌ركه‌كه‌ی.
له لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌دنان شه‌محانی دووپاتی كرده‌وه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان ره‌چاوی هاوسه‌نگی تا ئیفی ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی سوننی ده‌بێت و وه‌زاه‌رته‌كانی به‌رگری و ئاسایشی نیشتمانی بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی شیعی ده‌بێت.
شه‌محانی روونیشی كرده‌وه هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كان له ده‌سه‌لاَتی سه‌رۆك وه‌زیراندایه، بۆیه به پێویستی ده‌زانێ هاوسه‌نگی تائیفی و مه‌زهه‌بی رابگرێ، به‌م پێیه‌ش وه‌زیری به‌رگری ده‌بێت بۆ كاندیدێكی بێلایه‌نی سوننی بێت و له به‌رامبه‌ریشدا كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی ده‌بێت بۆ بێلایه‌نێكی شیعی بێت.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه نه‌دا جبوری به پێویستی زانی بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیدی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان پشت به ته‌وافوقی نێوان كوتله سیاسییه‌كان ببه‌سترێ.
له‌لای خۆشیانه‌وه چه‌ند ناوه‌ندێكی په‌رله‌مان هۆشداریاندا له سه‌ر به‌رده‌وامی ناكۆكی نێوان كوتله‌كان له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كاندیدی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، هه‌روه‌كو هۆشداریاندا به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییانه بارودۆخی ئه‌منی دووباره بكه‌وێته‌وه به‌ر مه‌ترسییه‌كان.
