مافی ڤیتۆ بۆ تاڵه‌بانی گهرِایهوه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دووپاتی كرده‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له سه‌ر ته‌واوی خاڵه‌كانی وه‌ره‌قه كوردییه‌كه داوه له ناویشیاندا گهرِانهوهی مافی ڤیتۆ بۆ سه‌رۆك كۆمار كه یه‌ك له داواكارییه‌كانی كورده.
پێشتر به‌ر له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان وهرهقهكهیهكی 19 خاڵی پێشكه‌ش به كوتله سیاسییه‌كان كرد بۆ پێكهێنان و به‌شداریكردنی كورد له حكومه‌تی نوێ، مالیكی جگه له مافی ڤیتۆ وه‌كو مافێكی شه‌رعی بۆ سه‌رۆك كۆمار له سه‌ر ته‌واوی 18 خاڵه‌كه‌ی دیكه رازی بوو.
سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه رازی بوونه‌كه‌ی مالیكی له سه‌ر گێرِانهوهی مافی ڤیتۆ ته‌نیا بۆ سه‌رۆك كۆماره نه‌ك هه‌ر جێگره‌كانی كه له خولی پێشوو هه‌ردوو جێگره‌كه‌شی تاریق هاشمی و عادل عه‌بدولمه‌هدی دهسهلاَتی به‌كارهێنانی ڤیتۆیان هه‌بوو له به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی یاساكانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، لایه‌نی كوردی پێداگری كرد له سه‌ر گێرِانهوهی ئه‌و مافه بۆ سه‌رۆك كۆمار به‌لانی كه‌م تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجوومه‌نی فیدرِاڵی كه تایبه‌ته به پێادهكردنی ئه‌و مافه ده‌ستوورییه پێكده‌هێنرێت، به‌م پێیه‌ش له كاتی ئێستادا گێرِانهوهی مافه‌كه بۆ سه‌رۆك كۆمار كاتییه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێكده‌هێنرێت.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌كرد داواكارییه‌كه‌ی كورد بۆ گێرِانهوهی مافی ڤیتۆ بۆ سه‌رۆك كۆمار له سه‌ر بنه‌مای مافی هه‌رێمه‌كان دێت كه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ره‌تی برِیاره سیاسیه گرنگه‌كان كه تایبه‌تن به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌كان ره‌تبكاته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مافی ڤیتۆ ته‌نیا له دهسهلاَتی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت نه‌ك جێگره‌كانی، چونكه دانانی جێگره‌كان له‌لایه‌ن خودی دهسهلاَتی سه‌رۆك كۆماره‌وه‌یه، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند هاوپه‌یمانی نیشتمانی گهرِانهوهی ئه‌و مافه‌ی بۆ سه‌رۆك كۆمار به ته‌واوه‌تی په‌سه‌ند كردووه و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ش لاری نه‌بووه، بۆیه له دانیشتنه‌كانی داهاتوودا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گێرِانهوهی دهسهلاَتهكه بۆ سه‌رۆك كۆمار به یاسایی ده‌كات.
سه‌رچاوه: PNA
