عه‌لوانی: یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌و هه‌والاَنه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له بوونی سه‌فقه‌یه‌كی سیاسی ده‌كه‌ن له نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ئه‌لعێراقییه سه‌باره‌ت به پرسی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌حمه‌د عه‌لوانی دووپاتی كرده‌وه هیچ سه‌فقه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان له ناویشیاندا وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌هاتۆته ئارا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی تا ئێستا بۆته كۆسپ له به‌رده‌م یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته ئه‌منییانه پرسی بێلایه‌نی ئه‌و وه‌زیره‌یه كه وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كه وه‌رده‌گرێت.
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به فه‌رمی فه‌لاح نه‌قیبی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری كاندید كردووه، له‌و كاته‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شێروان وائیلی و عه‌دنان ئه‌سه‌دی و عوسمان غانمی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاندید ده‌كات، بۆچوونه‌كانیش پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن عه‌قیل تورێحی پشكێنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ببێته یه‌كێك له ركابه‌ره‌كانه‌بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی مه‌حه‌مه‌د سه‌یهود رایگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان یه‌كلای ده‌بێته‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌یهود جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه دواكه‌وتنی یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان بۆ مه‌سه‌له‌ی بێلایه‌نی كاندیده‌كان ده‌گه‌رِێته‌وه كه تا ئێستا مالیكی نه‌یتوانیوه ئه‌و كاندیده بێلایه‌نانه ده‌ستنیشان بكات، روونیشی كرده‌وه پرسی بارودۆخی ئه‌منی له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌ته بۆیه مالیكی نایه‌وێ به ئاسانی وه‌زیره‌كان بۆ پۆسته ئه‌منییه‌كان هه‌ڵبژێرێ.
سه‌رچاوه: وكاله انباء الرای العام
