جارێكی تر كێشەكانی نەوت لەنێوان هەرێم و ناوەند سەری هەڵدایەوە
پرسی نه‌وت تا ئێستا له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدرِاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا راده‌یه‌كی زۆر به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، پرسی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كان له سه‌ره‌كیترین ته‌وه‌ره ئاڵۆزه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه.
له‌مباره‌یه‌وه راوێژكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پێشووی لێژنه‌ی نه‌وت و گاز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، عه‌لی به‌لۆ دووپاتی كرده‌وه حكومه‌تی عێراق نایه‌وێ حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ده‌سه‌لاَتێكی به سه‌ر نه‌وت و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان مۆریكردووه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حكومه‌تی عێراقیشی به هه‌ڵوێستێكی نه‌شیاو و قه‌بوڵ نه‌كراو وه‌سف كرد.
روونیشی كرده‌وه حكومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم باش نییه، به‌ڵكو ئه‌و پرسه به‌وه كۆتایی نایه‌نێ كه ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی عێراقی هه‌ڵسه‌نگاندن و وردبینیان بۆ بكرێ و پاشانیش ده‌ست بكات به خه‌رجكردن و دابینكردنی ماف و كرێی كۆمپانیاكان، به‌ڵكو به‌جیدی كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ده‌سه‌لاَتێكی به سه‌ر نه‌وت و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان نه‌بێت كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان مۆریكردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و وه‌زیری پێشووی نه‌وتی عێراق ئیبراهیم به‌حرلعلوم دووپاتی كرده‌وه بودجه‌ی ساڵی 2011 ده‌وڵه‌ت هیچ تێرِوانینێكی ستراتیژی و ئابووری تێدا به‌دیناكرێ، گوتیشی حكومه‌ت ده‌یتوانێ له رێگه‌ی دارِشتنی پلانێكی ئابووری و ستراتیژی رێگه له هه‌موو كورتهێنانێك بگرێت به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهان.
گوتیشی حكومه‌ت له توانیدا هه‌بوو له رێگه‌ی ئه‌و ستراتیژییه هه‌موو كورتهێنانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان كۆتایی پێبێنێ بێئه‌وه‌ی په‌نا بباته به‌ر قه‌رزی سندوقه ئابوورییه‌كان كه بوونه‌ته كێشه‌یه‌كی دیكه بۆ عێراق و ئابووری ئه‌و ولاَته.
ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهان پاڵنه‌رێكی باشه بۆ رێگه‌گرتن له هه‌موو كورتهێنانێك كه دێته به‌رده‌م بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها هۆكارێكی راسته‌وخۆش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق په‌نا نه‌باته به‌رده‌م قه‌رزی ده‌ره‌وه.
