حكومه‌تی عێراق چه‌ند رێككه‌وتنامه‌یه‌كی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێ مۆر ده‌كات
حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌نێ له ماوه‌ی داهاتوودا بۆ به‌هێزكردنی باری ئه‌منی ناوخۆی ولاَت چه‌ند رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێ مۆر ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه راوێژكاری حكومه‌تی عێراق عه‌بدولحسێن جابری رایگه‌یاند به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی لایه‌نی ئه‌منی ولاَت و رێگه گرتن له هه‌ر هه‌وڵێكی تێكده‌رانه كه له ده‌ره‌وه‌ی سووری ولاَته‌وه دێت، حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ولاَتانی سوریا‌و میسر و ئورده‌ن چه‌ندین رێككه‌وتنامه مۆرده‌كات.
جابری جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه عێراق له ماوه‌ی داهاتوودا پێویستییه‌كی زۆری به پاراستنی بارودۆخی ئه‌منی ناوخۆی ولاَت ده‌بێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستی به‌وه هه‌یه جگه له تۆرِی زانیارییه ئه‌منییه ناوخۆییه‌كانیان پێویستی به زانیاری ئه‌منی ده‌ره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه بتوانێ زانیارییه ئه‌منییه‌كان كۆبكاته‌وه، به پێویستیشی زانی پاراستنی ئه‌منی ولاَت له سه‌ر ئینتیما دروست بكرێت و دوور بێت له هه‌موو ئینتیمایه‌كی وه‌زیفی و ئیداری.
له لایه‌كی دیكه‌وه راپۆرتێك ناكۆكییه‌كانی نێوان سه‌رۆكی هه‌واڵگری سعودی موكرن عه‌بدولعه‌زیز ز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ولاَته سعود فیسه‌ڵ له سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی عێراق ئاشكرا ده‌كات.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات وه‌زیری ده‌ره‌وه سعود فه‌یسه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مۆركراو له‌لایه‌ن موكرن عه‌بدولعه‌زیزه‌وه كه تایبه‌ته به تێوه‌گلانی هه‌واڵگری سعودی له بارودۆخی ئه‌منی عێراق راده‌ستی ولاَتانی ئه‌ورِوپی كردووه، راپۆرته‌كه ئاشكرای ده‌كات دوای ئه‌و ئاشكرا كردنه فه‌یسه‌ڵ و موكرن به توندی رووبه‌رِووی یه‌كتر بوونه‌وته‌وه‌و قسه‌یان به یه‌كدی گوتووه.
پێش ئاشكراكردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی موكرن، ناكۆكییه‌كانی نێوان سعودیه‌و قه‌ته‌ر ده‌ستی پێكرد دوای ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیكۆمێنتی ده‌ستكه‌وت سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانی هه‌واڵگری سعودیه له بارودۆخی ئه‌منی ناو عێراق و به‌شداری كردنی ئه‌و ده‌زگایه له چه‌ندین رووداوی ئه‌منی جیاجیا له ناوخۆی عێراق.
سه‌رچاوه: چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ، النخیل، pukmedia.
