عوسمان: ره‌نگه لێك نزیكبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ئه‌لعێراقییه ترس و گومان بۆ كورد دروست بكات
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێ هه‌ر نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه نیگه‌رانییه‌كانی كورد زیاتر ده‌كات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حمود عوسمان دووپاتی كرده‌وه كورد له ماوه‌ی پێشوودا كارێكی زۆری كرد بۆ له یه‌ك نزیك كردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمالنی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له پێناو پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی، به‌لاَم وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و له یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌یه ئاسه‌واری نه‌رێنی هه‌یه به سه‌ر رۆڵی كورد له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی نوێ‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌درێ كورد له بنه‌ماكانی حكومه‌ت و مافه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی دوور بخرێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه كارێكی زۆر كراوه بۆ وه‌رگرتنی به‌شێكی مافه‌كانی له پۆستی وه‌زاره‌ت و لێژنه‌كانی په‌رله‌مان.
عوسمان روونیشی كرده‌وه ئه‌وه‌ی له كابینه‌و په‌رله‌مانی نوێی عێراقدا كورد به‌ده‌ستی هێناوه زۆر كه‌متره له مافه‌كانی، گوتیشی به هۆی له یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ردوو هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه توانیویانه‌هه‌یمه‌نه‌ی خۆیان به سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان بسه‌پێنن و دواتریش كورد په‌راوێز بخه‌ن.
عوسمان ترس و نیگه‌رانی كوتله‌كویشی راگه‌یان له ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونی حكومه‌ت به‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی و كوتله‌ی كوردی له سه‌ر وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كورد مۆركرا.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز.
