میسر داوا له ئێران ده‌كات ده‌ست له كاروبارى ناوخۆى عێراق وه‌رنه‌دات
حكومه‌تى میسر داوا له ئێران ده‌كات كه خۆى له هه‌رجۆره ده‌ست تێوه‌ردانێك به‌دوربگرێت له عێراق و لوبنان و باكورى ئه‌فریقا، و داواى له حكومه‌تى ئێرانى كرد دانوستان ئه‌نجام بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سودان و سه‌قامگیركردنى ئاسایش له لوبنان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى فه‌له‌ستین.
(ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یز) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر رِایگه‌یاند:
چه‌ندین ئاسته‌نگ رِوبه‌رِوى دیبلۆماسیه‌تى میسر ده‌بێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ى ولاَت كه گه‌وره‌ترینیان بریتیه له كێشه‌ى سودان و ئه‌نجامدانى رِاپرسیه له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌ى باشور له سودان، و پێویسته ئه‌و كێشه‌یه به ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێت.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر كێشه‌كانى عێراقی به‌یه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م دیبلۆماتیه‌تى ولاَته‌كه‌ى ناوبرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه له‌سه‌ر ئاستێكى بالاَ به‌دواداچون بۆ كێشه‌كانى عێراق ده‌كه‌ین و گوتیشى:
به‌وردى چاودێری سه‌رجه‌م كێشه‌كانى عێراق ده‌كه‌ین و به‌دواداچونى بۆ ده‌كه‌ین.
ده‌رباره‌ى كێشه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران كه یه‌كێكه له ته‌وه‌ره‌گرنگه‌كانى ناوچه‌كه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر ئاشكرایی كرد كه میسر زۆر به رِوژدى و به رِونى هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران ده‌كات و به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و ئیسرائیل ده‌به‌ستێته‌وه به‌یه‌كه‌وه و به‌یه‌ك كێشه‌ى ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها گوتیشى: پێویسته له‌سه‌ر ئێران دوربكه‌وێته‌وه له هه‌ریه‌ك له عێراق و لوبنان و باكورى ئه‌فریقیا چونكه ئه‌و ناوچانه جێى عه‌ره‌به و ولاَتانى عه‌ره‌بیه پێویست ناكات حكومه‌تى ئێران ده‌ست وه‌ربداته كاروبارى ناوخۆى ولاَتانى عه‌ره‌بی.
له‌كۆتاییدا ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یزى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر سوربونى ولاَته‌كه‌ى دوپات كرده‌وه له‌سه‌ر نه‌هێشتنى چه‌كى ئه‌تۆمى له ناوچه‌كه‌دا و به‌مه‌ترسیه‌كى رِاسته‌وخۆى ناوبرد بۆ ئاسایشى ناوچه‌كه به‌گشتى.
سه‌رچاوه/pukmedia
