وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و كۆنسڵگه‌ى ولاَته‌كه‌ى ده‌كاته‌وه‌

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و كۆنسڵگه‌ى ولاَته‌كه‌ى ده‌كاته‌وه‌
سامان- صالح محمد

ئه‌مرِۆ 26-12-2010 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گەسشتە بەغداو و له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان دەكات و كونسڵگه‌رى ولاَته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان دەكاتەوە.

ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر (ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت) به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە له‌گه‌ڵ (جه‌لال تاڵه‌بانى) سه‌رۆك كۆمارى عێراق و (نورى مالیكی) سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و (ئوسامه‌ نوجێفی) سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆببێتەوە.

سەرچاوەیەك لەحكومەتی هەرێمی كوردستان بە گوڵان میدیای راگەیاند: وەزیری دەرەوەی میسر لەمیانەی سەردانەكەی بۆ عێراق، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ شتندێكی باڵای حكومەتی میسر سەردانی هەرێمی كودستان دەكات.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كرد كە ئامانجی سەردانەكەی ئەبولغەیت و شاندە یاوەرەكەی بۆ هه‌رێمى كوردستان، بەفەرمی كردنەوەی كونسڵگه‌رى ولاَته‌كه‌یەتی له‌ شارى هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان‌. وتیشی:مه‌به‌ست له‌ كردنه‌وه‌ى كونسڵگه‌رى میسر له‌ هه‌رێمى كوردستان پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ولاَتى میسره‌ بۆ كارئاسانى له‌ نێوان هه‌ردولادا.

سەرچاوەكە ئاشكرای كرد كە بڕیارە شاندنی ناوبراو چاویان بەسەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم و گەورە بەرپرسانی تر حكومەتی هەرێم بكەوێت.

شایانى باسه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ كه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ولاَتێكى عه‌ره‌بی سه‌ردانى عێراق بكات دواى رِوخاندنى رِژێمى به‌عس له‌ ساڵى 2003 .
Top