ئه‌مرِۆ په‌رله‌مان خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی 2011 ده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رایگه‌یاند ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه بۆ بودجه‌ی گشتی ساڵی 2011 ده‌كات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان خالید شوانی دووپاتی كرده‌وه په‌رله‌مان برِیاریداوه له دانیشتنی ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه‌دا خوێندنه‌وه بۆ بودجه‌ی گشتی ساڵی 2011 بكات.
شوانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان راست و دروستی نارِه‌زاییه‌كه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی له سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2011 بۆ روون بۆوه، بۆیه برِیاردرا له دانیشتنی ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه‌دا جارێكی دیكه خوێندنه‌وه بۆ بودجه‌كه بكرێته‌وه.
شوانی باسی له‌وه كرد دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2011 خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان نارِه‌زایی له سه‌ر پرۆژه‌كه ده‌ربرِی، گوتیشی پرۆژه‌كه ته‌واو نایاسایی بوو چونكه پێچه‌وانه‌ی په‌یرِه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بوو، روونیشی كرده‌وه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دوای گفتوگۆیه‌كی زۆری لێژنه‌ی كاتی دارایی برِیاریدا چاوپێخشاندنه‌وه به پرۆژه‌كه دابكرێته‌وه، دوای چاوپێخشاندنه‌وه‌كه‌ش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نارِه‌زاییه‌كه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی بۆ روون بۆوه بۆیه برِیاریدا جارێكی دیكه خوێندنه‌وه بۆ بودجه‌ی ساڵی 2011 بكرێته‌وه.
جێی باسه له میانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بوجه‌ی گشتی ساڵی 2011 كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هۆڵی په‌رله‌مالنیان به‌جێهێشت به‌هۆی نارِازی بوونیان له سه‌ر برِگه‌ی (ب) ی، ماده‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاساكه، كه تێیدا به‌شی 17% ی هه‌رێمی كوردستانی به هه‌نارده‌كردنی 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان به‌ستبۆوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌رێمی كوردستان كه‌متر له 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه هه‌نارده بكات، به‌شی 17% ی بودجه‌كه‌ی لێكه‌م ده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه: واع
