نه‌رمین عوسمان: تا ساڵی2013 قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاوووڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بێت
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌مرِۆ شه‌ممه، نه‌رمین عوسمان جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی مادده‌ی140، رایگه‌یاند قۆناغی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان تا ساڵی2013به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌شداریی نه‌كردنی ئافره‌تانیش له حكومه‌تی ئێستای عێراق په‌راوێزخستنی ئافره‌تان ده‌گه‌یه‌نێت.
نه‌رمین عوسمان، هاوكات ئه‌مینداری گشتی ژنانه له‌كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌ته‌ڵاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریء لاوان به‌رِێوه‌چوو، رایگه‌یاند\" قۆناغی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌سنوری ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ره تا ساڵی2013به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات لیژنه‌ی باڵای مادده‌ی140، 3500چه‌كی دیكه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئیمزا كردووه‌ء له‌رێگای بانكی حكومییء ئه‌هلی دابه‌ش ده‌كرێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" برِی بوودجه‌ی مادده‌ی140 له‌نێو پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی وڵات ده‌ست نیشان ناكرێت، به‌ڵكو سه‌ر بوودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌وه برِی بوودجه‌ی پێویست دابین ده‌كرێت، بۆیه حكومه‌تی عێراق بۆ ساڵی2011برِی172ملیار دیناری بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان ته‌رخان كردووه\"".
له‌باره‌ی پرسی به‌شداریی كردنی ژنانیش له‌حكومه‌تی ئێستای عێراق وتی\"" به به‌راورد له‌گه‌ل كابینه‌كانی پێشوو ژماره‌ی ژنان له‌حكومه‌تی داهاتوو به رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كه‌می كردووه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه له‌وه‌ی كه به‌شداریی كردنی ژنان له‌كایه‌كانی حكومه‌ت له‌پاشه‌كشێدایه\"".
وتیشی\"" به رێژه‌ی پتر له51%ی ده‌نگده‌رانی عێراق ژنان بوونه، بۆیه ناكرێت لایه‌نێكی گرنگی كۆمه‌ڵگا په‌راوێز بخرێت،ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه حزبه سیاسیه‌كانی عێراق پێشخستنی ژنانیان له‌ناخه‌وه نییه، بۆیه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ژنان به پله دوو سه‌یر ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت هه‌موو لایه‌كمان به حزبه سیاسی و رێكخراوه‌كان كار بكه‌ین ئه‌و په‌راوێزخستنه‌ی ژنان له‌داهاتوودا دووباره نه‌بێته‌وه\""."
