یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ته‌واو بووه
سه‌ركرده له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه محه‌مه‌د عه‌للاوی رایگه‌یاند لێژنه‌ی دانووستكار بۆ دارِشتنی هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كانی ته‌واو كردووه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و وهزری گهیلندن له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت محه‌مه‌د عه‌للاوی دووپاتی له سه‌ر ته‌واو بوونی كاره‌كانی دارِشتنی هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی یاسای ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كرده‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو یاسایه‌كه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كانی دادمهزراوهیهكی تازه‌یه له حكومه‌تی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی له پێكهێنانی حكومه‌ت دوورخرایه‌وه، برِیاردرا عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بكات كه كۆی ئه‌ندامه‌كانی له 20 كه‌س پێكدێت، برِیاریشه ئه‌و برِیارانهی له ئه‌نجوومه‌ن ده‌رده‌چن هه‌ردوو لایه‌نی جێبه‌جێكردن و راوێژ له خۆبگرن.
عه‌للاوی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه ده‌قی یاسای ته‌واوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له ماوه‌ی 4 هه‌فته‌ی دیكه ته‌واو ده‌بێت، هه‌ركاتێكیش له‌لایه‌ن په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا برِیارهكانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌ن جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ناوبراو له باره‌ی جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كاندیدی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار پێشكه‌ش به سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی كردووه‌و چاوهرِوانی كوتله‌كانی دیكه‌ش ده‌كات بۆ پێشكه‌ش كردنی كاندیده‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین ماوه‌دا كاندیده‌كان پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرێن به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان، روونیشی كرده‌وه ئه‌لعێراقییه جارێكی دیكه تاریق هاشمی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار كاندید كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه: وكاله اور.
