په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له دانیشتنی ئه‌مرِۆی په‌رله‌مانی عێراق كشانه‌وه
هه‌ولێر _ سامان، عەبدوستار
په‌رله‌مانتارێكی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنێكدا یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عسی له سه‌ر هه‌ریه‌ك له ساڵح موتله‌گ، زافر عانی و جه‌مال كه‌ره‌بوی هه‌ڵگرت
.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له دانیشتنی ئه‌مرِۆی شه‌ممه‌دا، په‌رله‌مانی عێراق برِیارێكی ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری له سه‌ر هه‌ر یه‌ك له ساڵح موتله‌گ، زافر ئه‌لعانی، جه‌مال كه‌ره‌بوی هه‌ڵگرت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌و سێ كه‌سه به نوسراوێكی فه‌رمی كه ئاراسته‌ی ده‌سته‌كه‌یان كردووه ئه‌وه‌یان نیشانداوه له هیچ كام له‌و تاوانانه‌ی رژێمی پێشوو ده‌رهه‌ق به گه‌لانی عێراق كردووه به‌شدارنه‌بوونه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شداوه\"" هاوكات ناوبراوان ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌شیان كردووه كه رژێمی پێشوو ئه‌نجامیان داوه، به‌م شێوه‌یه‌ك له برِیاری قه‌ده‌غه‌كردن له به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان لێ‌خۆش بوون\"".
وتیشی\"" له خاڵێكی دیكه دا به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له دانیشتنی ئه‌مرِۆ كشانه‌وه كه تایبه‌ت بوو له سه‌ر قسه‌كردن له باره‌ی بوودجه‌ی ساڵی داهاتووی حكومه‌تی عێراق\"".
له‌لای خۆیه‌وه كوتله‌ی گۆرِان له به‌یانێكدا رایگه‌یاند كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له سه‌ر برِگه‌ی (ب)ی ماده‌ی یه‌كه‌می پرِۆژه یاسای بودجه‌كه رازی نه‌بوو كه به‌شی 17% ی هه‌رێمی كوردستانی به هه‌نارده‌كردنی 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه گرێداوه.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرِۆ شه‌ممه‌دا له كۆی 163 ده‌نگ 109 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵگرتنی یاسای ریشه‌كێكردنی به‌عس كرد كه به سه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقییه سه‌پێندراوه له ناویشیاندا هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی ساڵح موتله‌گ و زافر ئه‌لعانی و جه‌مال كه‌ربولی.
بودجه‌ی گشتی له رێگه‌ی په‌رله‌مان یاسای بۆ ده‌رده‌چێت و دواتر ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانیش په‌سه‌ندی بكات دوای په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانه‌وه جارێكی دیكه بودجه‌كه ده‌خرێته‌وه به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بودجه‌كه په‌سه‌ند بكاته‌وه.
بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت سالاَنه به‌هۆی ناكۆكی كوتله سیاسییه‌كان له سه‌ر به‌شێك له برگه‌كانی دوا ده‌كه‌وێت، دواكه‌وتنه‌كه‌ش زیانێكی دیكه به ئابووری و كه‌رته‌كانی وه‌به‌رهینان و بوژانه‌وی ولاَت ده‌گه‌یه‌نێ.
لایه‌نی كوردی به‌رده‌وام مشت و مرِ ده‌كات له سه‌ر دابین كردنی رێژه‌ی پێویست بۆ هه‌رێمی كوردستان كه ئێستاكه رێژه‌كه‌ی 17% و هه‌وڵده‌دات ئه‌و رێژه‌یه بۆ 20% به‌رز بكاته‌وه، هه‌وه‌كو له كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی عێراقیش هه‌وڵێكی زۆری له‌م شێوه‌یه‌یدا به‌لاَم هه‌وڵه‌كان بێسوود بوون، له خولی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش كار ده‌كات بۆ ئوه‌ی رێژه‌كه به‌رز بكاته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێ له‌گه‌ڵ زیاد بوونی رێژه‌ی دانیشتووان و پرِۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
"
