ته‌یفور: له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو مالیكی ئیمزا له سه‌ر وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كورد ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عارف ته‌یفور ئاماژه به‌وه‌ده‌دا له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو سه‌رۆكی راسپێردراو به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق نوری مالیكی ئیمزا له سه‌ر وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كات.
به‌ر له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان وه‌ره‌قه‌یه‌كی 19 خاڵی پێشه‌كه‌ش به سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان كرد به مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و به‌شداریكردنی كورد له‌و حكومه‌ته له گرنگترین خاڵه‌كانی وه‌ره‌قه‌كه‌ش پێدانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی پێشمه‌رگه‌و به‌شی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراقی و چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ی عێراق و كوردستانی له خۆگرتووه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنره‌انی عێراق عارف ته‌یفور رایگه‌یاند مه‌رجی یه‌كه‌می به‌شداریكردنی كورد له حكومه‌تی نوێی عێراق جێبه‌جێكردنی وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی بوو كه پێشكه‌شی به كوتله سیاسییه‌كانی كردووه، گوتیشی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی به زیاد كردنی 6 خاڵی دیكه ره‌زامه‌ندی له سه‌ر وه‌ره‌قه نیشاندا، روونیشی كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی پێسپێردراوه له سه‌ر هه‌موو خاڵه‌كانی به رێژه‌ی 100% ره‌ازی بووه، له‌و كاته‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له سه‌ر به‌شێكی زۆری ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه رازی بووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ته‌یفور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌شداری نه‌ركردنی كورد له حكومه‌تی نوێ‌دا كۆتایی پێهات ئه‌ویش به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ مه‌به‌ستی به‌كارخستنی وره‌قه‌كه.
گوتیشی له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر پێشێلی ده‌ستوور كرا‌و به‌رنلمه‌ی حكومه‌تی نوێ جێبه‌جێ نه‌ركرا، ئه‌وكات لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه، ئه‌گه‌ر لێژنه‌كه‌ش نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكات پێویسته كێشه‌كه بۆ دادگای فیدرِاڵی به‌رز بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر دادگای فیدرِاڵیش نه‌یتوانی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات كورد له حكومه‌ت ده‌كشێته‌وه.
سه‌رچاوه: ئاكا نیوز
