سه‌یهود: هاوپه‌یمانی ده‌توانێ به ته‌نها یاساكانی په‌رله‌مان به‌رِێ بكات چونكه خاوه‌نی زۆرترین كورسییه
په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی محه‌مه‌د سه‌عدون سه‌یهود رایگه‌یاند هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه خاوه‌نی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانه ده‌توانێ به‌و هۆیه‌وه زۆربه‌ی یاساكانی ناو په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكات و به‌رِێیان بكات.
له به‌یانێكدا كه له نووسینگه‌كه‌ی ده‌رچووه‌و كۆپییه‌كی ده‌ست ماڵپه‌رِی گولاَن میدیا كه‌وتووه، سه‌یهود جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه به‌و پێه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی خاوه‌نی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانه، بۆیه ده‌توانێ هه‌موو ئه‌و یاسانه‌ی له ناو په‌رله‌ماندا ده‌خرێنه به‌رده‌م ده‌نگدان، ده‌توانێ به‌هۆی رێژه‌ی زۆری ده‌نگی ئه‌ندامانی خۆی له په‌رله‌مان یاساكان په‌سه‌ند بكات بێئه‌وه‌ی پێویست به ده‌نگی كوتله‌كانی دیكه بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یانه‌كه‌دا هاتووه، سه‌یهود به پێویستی ده‌زانێ حكومه‌تی نوێ كار بكات بۆ ده‌ركردنی هه‌موو ئه‌و یاسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به خزمه‌تكردنی هاولاَتییانه‌وه هه‌یه، گوتیشی ئه‌وان وه‌كو هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌هه‌موو هێزێكی كار ده‌كات بۆ به‌رِێكردنی ئه‌و یاسانه‌ی عێراقییه‌كان زۆر پێویستیان پێیه‌تی، به‌تایبه‌تریش كه سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات پشت ئه‌ستوورتر بێت بۆ ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه.
سه‌یهود دووپات له سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی مالیكی پاراستن و به‌رقه‌رار كردنی لایه‌نی ئه‌منی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌رته‌كانی بوژانه‌وه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و بازرگانییه، به پێویستیشی زانی بۆ خزمه‌تكردنی عێراق و گه‌لی عێراقی هه‌موو كوتله‌كان پشتگیری له مالیكی و حكومه‌ته‌كه‌ی بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی شه‌راكه‌تی نیشتمانی.
سه‌رچاوه: وكاله اور الاخباریه
