عه‌للاوی سه‌ر له نوێ ههرِهشهی كشانه‌وه ده‌كات له حكومه‌تی نوێ‌دا
سه‌ر له نوێ سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی ههرِهشهی كشانه‌وه‌ی خۆی له حكومه‌تی نوێی عێراقدا دووپات كرده‌وه، له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر دهسهلاَتهكانی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی له نێوان كوتله‌كان دابه‌ش نه‌كرێت.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی ئه‌نجامی داوه، سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر بارودۆخی سیاسی له عێراق گۆرِانی به سه‌ردا نه‌یێت و رووداوه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی ئیجابی نهرِۆن و دهسهلاَتهكانی حكومه‌ت به‌شێوه‌یكی یه‌كسان له نێوان هه‌موو پێكهاته‌و كوتله‌كان وه‌كو یه‌ك دابه‌ش نه‌كرێت ئه‌و به‌شداری له حكومه‌تدا ناكات.
عه‌للاوی سه‌ر له نوێ كۆماری ئیسلامی ئێرانی تۆمه‌تبار به دروست كردنی كۆسپ و له‌مپه‌ر له به‌رده‌م دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به یه‌كسانی له نێوان ته‌واوی كوتله‌كان، هه‌روه‌ها تۆمه‌تباریشی كرد به ده‌ست تێوه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی له كاروباری ناوخۆی عێراق و به‌رقه‌رار كردنی پرۆسه‌ی دیموكراتی.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ تایمزی به‌ریتانی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئلعێراقییه دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه خه‌ڵك باش ده‌زانێت و هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن ئێران ده‌ستێكی بالاَی هه‌یه له كاروباری ناوخۆی عێراق و باشیش ده‌زانن ولاَتهكهیان له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌ره‌كییه‌وه جووڵه‌ی پێده‌كرێت.
باسی له‌وه‌شكرد زۆرێك له‌و عێراقییانه‌ی ده‌نگیان به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داوه دووچاری بێئومێدی بوون، چونكه ئه‌وان ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌لعێراقییه‌دا توانیان ئه‌و كوتله‌یه بكه‌نه براوه‌ی پله یه‌كی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار بهلاَم دواتر ئه‌گه‌رچی كوتله‌كه‌یان 91 كورسی په‌رله‌مانی هێنا بهلاَم رێگه‌ی لێ‌گیرا حكومه‌تی نوێ پێكبهێنێت كه له بنهرِهتدا ده‌بوو ئه‌و كوتله‌یه حكومه‌تی پێكهێنابووایه نه‌ك هاوپه‌یمانی نیشتمانی.
سه‌رچاوه: السومریه
