رۆژ نوری شاوێس: كاندیده‌كانمان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌كان له سه‌ر بنه‌مای توانا ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی رایگه‌یاند تا ئێستا كاندیده‌كانمان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
دكتۆر رۆژ نوری شاوێس جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" لایه‌نه‌كانی نێو خۆیی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی له وتوێژدان بۆ ده‌ستنیشان كردنی كاندیده‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، چونكه تا ئێستا دیار نییه كام وه‌زاره‌ت به كورد ده‌درێت\"".
روونیشیكرده‌وه\""ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانی كاندیده‌كانی له سه‌ر بنه‌مای توانای خودی كه‌سه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كات\"".
وتیشی\"" هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ژماره‌ی پێشوو ژماره‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی له حكومه‌تی داهاتوو وه‌ریده‌گرین كه‌متر نه‌بێت و پێداگیریی ته‌واویش له سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین كه به كورد بدرێته‌وه\""."
