ئه‌سه‌دی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان به كه‌سانی بێلایه‌ن ده‌سپێردرێن، به‌لاَم ده‌بێت ره‌چاوی بنه‌مای ئیتنیكی و ره‌گه‌زی بكرێت
سه‌ركرده‌یه‌كی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رێككه‌وتنی نێوان كوتله سیاسییه‌كان له سه‌ر پێدانی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و به‌رگری و ئاسایشی نیشتمانی به كه‌سانی بێلایه‌ن دووپات ده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا حسێن ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان به كه‌سانی بێلایه‌ن ده‌سپێردرێن، به‌لاَم ده‌بێت مه‌رجی دیكه‌ی تێدابێت و ره‌چاوی بنه‌مای پێكهاته ره‌گه‌زی و ئیتنیكییه‌كان بكرێت و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌ئه‌و وه‌زاره‌تانه بدرێنه كه‌سانی بێلایه‌ن له ناو پێكهاته جیاوازه‌كان.
ئه‌سه‌دی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت بنه‌مای بێلایه‌نی له سه‌ر ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان ره‌نگبداته‌وه، گوتیشی بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی وایكردووه وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان كه هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و به‌رگری و ئاسایشی نیشتمانی و ده‌زگای هه‌واڵگری به كه‌سانی بێلایه‌ن بسپێردرێن، به‌لاَم ئاساییه وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه له‌ناویشیاندا وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان كوتله‌كان ململانێ بكه‌ن له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانیان، روونیشی كرده‌وه له حكومه‌تدا سێ وه‌زاره‌تی سیادی و سێ كوتله‌ی گه‌وره هه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان به‌ر كوتله‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌وێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان، ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌موو كوتله‌یه‌ك به‌شێكی خۆی هه‌یه له وه‌رگرتنی پۆستی بریكاری، روونیشی كرده‌وه له قۆناخی پێشوو بنه‌مای بێلایه‌نی له هه‌ڵبژاردنی بریكاره‌كان جێبه‌جێ نه‌كرا، گوتیشی تا ئێستا پرسی هه‌ڵبژاردنی بریكاره‌كان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌خراوه‌ته روو، هیواشی خواست له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌و پرسه یه‌كلایی ببێته‌وه.
سه‌رچاوه: النخیل
