په‌رله‌مانتارێك: دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ناكۆكی ناوه‌ته‌وه
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆته هۆكاری نه‌گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی پۆسته وه‌زارییه‌كان.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی پۆسته وه‌زارییه‌كان نه‌گه‌یشتۆنه‌ته ئه‌نجامێكی كۆتایی\"".
روونی كرده‌وه\"" هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێیوایه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام هاوپه‌یمانی عێراقیه‌ش داوا ده‌كات ده‌سه‌ڵاته‌كان به خودی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بدرێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی نه‌گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌نجومه‌نی ستراتیژی بۆ سیاسیه‌تی باڵا جێبه‌جێكار بێت یاخود ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاریی بێت\"".
وتیشی\"" ئه‌م دوو كێشه‌یه له رێگای وتوێژه‌وه له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌كرێت\""."
