ده‌زگای برۆكینگز دوا راپۆرتی خۆی له سه‌ر ستراتیژییه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پێشكه‌ش ده‌كات
له دوا راپۆرتی خۆیدا كه دوێنێ هه‌ینی ده‌رچووه، ده‌زگای برۆكینگزی ئه‌مه‌ریكی به پێویستی ده‌زانێ رێككه‌وتنامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژی نێوان عێراق و ولاَته یه‌كگرتووه‌كان بكرێته بنه‌مایه‌كی راست و دروست بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو ولاَت.
برۆكینگز جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر سه‌رانی سیاسی عێراقی هان بدات و ئاماده‌یان بكات بۆ زیاتر كاركردنیان له پێناو سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی ولاَته‌كه‌یان، هه‌روه‌ها به پێویستیشی ده‌زانێت ئه‌مه‌ریكا به جیدی ره‌چاوی لایه‌نی ئه‌منی عێراق بكات چونكه هه‌ر تێكچوون و شڵه‌ژانێكی ئه‌منی له عێراق دووباره عێراق به‌ره‌و دۆزه‌خی دووبه‌ره‌كی و توندوتیژی و شه‌رِی ئه‌هلی ده‌گه‌رِێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش به نیسبه‌ت ئه‌مه‌ریكا كاره‌ساتێكی راسته‌قینه‌یه بۆ لێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كه‌نداو به‌و پێیه‌ی له‌و نێوه‌نده‌دا پێگه‌ی ئابووری و جوگرافی و ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسی.
راپۆرته‌كه كه ناونیشانی\" ستراتیژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كاره ته‌واو نه‌بووه‌كان \""ی له خۆگرتووه، ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ قۆناخی داهاتوو ده‌ستنیشان كردووه كه ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌وڵه‌تێك دروست بكات نابێت له سه‌ر بنه‌مای دوژمنكاری دابمه‌زرێ، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌بێت ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزو هاوته‌ریب بێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ناكۆكی و ململانێكانی ناوخۆ دووباره نه‌بێته‌وه‌و نه‌بێته‌وه هه‌رِه‌شه‌ش بۆ سه‌ر ولاَتانی دراوسێ.
راپۆرته‌كه پێداگری له سه‌ر ئه‌وله‌ویه‌تی سێیه‌می كاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه واشنتۆن راده‌سپێرێ عێراق له سه‌ر بنه‌مای نموونه‌یی و به‌هێزو ده‌ركه‌وتوو و هاوپه‌یمانێكی جیدی ئه‌مه‌ریكا دابمه‌زرێنێته‌وه، به‌پێویستیشی ده‌زانێ ئه‌مه‌ریكا نه‌ك هه‌ر ته‌نیا عێراق له گه‌رِانه‌وه‌ی شه‌رِی ئه‌هلی پارێزراو بكات، به‌ڵكو ده‌بێت رێگه له‌وه بگرێت عێراق نه‌بێته‌وه مایه‌ی سه‌رئێشه‌یه‌كی نوێ بۆ ناوچه‌ی كه‌نداو.
راپۆرته‌كه داوا له واشنتۆن ده‌كات، خۆی به‌و شێوه‌یه پیشانی عێراقییه‌كان بدات كه ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی له كاروباری ئه‌و ولاَته سوودی هه‌یه، جه‌ختیش له سه‌ر ئه‌وه ده‌كات ده‌بێت ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی هاوكاری و وه‌به‌رهێنان و هاریكاری ته‌كنیكی بێت، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگێرِێته‌وه نێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ویش له رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسه دیبلۆماسییه سه‌ره‌كییه‌كان كه سه‌دام وه‌كو پاشماوه بۆ عێراقی به‌جێهێشتوون.
هۆشداریش ده‌دات له دارووخانی ئاسایشی عێراق ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له‌و ولاَته شكست بێنێت كه دواجار دارووخانی ئابووریشی به دوادادێت. ئه‌وله‌وییه‌تی بنه‌رِه‌تی ئه‌مه‌ریكاش له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆیدا داده‌نێت به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكا له زووترین كاتدا هێزه‌كانی له عێراق بكێشێته‌وه و پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌و ولاَته‌ش به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست بونیاد بنێت.
له كۆتاییدا راپۆرته‌كه به پێویستی ده‌زانێت ئه‌مه‌ریكا پارێزگاری له رێككه‌ونامه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ عێراقی نوێ بكات، به‌شێوه‌یه‌ك هێزه‌كانی خۆی بهێڵێته‌وه وه‌كو هێزێكی ئاشتی پارێز.
سه‌رچاوه: pukmedia"
