عوسمان: به‌م زووانه پێكهێنانی 26 لێژنه‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌ندرێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
په‌رله‌مانتاری سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی خه‌ركی ته‌واو كردنی پێكهێنانی لێژنه‌كانه‌و له هه‌فته‌ی داهاتووش ته‌واو بوونی لێژنه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێ.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ر له كۆتایی هاتنی ئه‌م هه‌فته‌یه كاره‌كانیان ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی لێژنه‌كانی په‌رله‌مان و هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن له سه‌ر پێكهێنانی 26 لێژنه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
له خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ته‌نیا 24 لێژنه‌ی په‌رله‌مان هه‌بوو، به‌لاَم له خولی ئه‌مجاره‌دا پرۆژه‌ی زیاد كردنی لێژنه‌كان پێشكه‌ش كراوه به زیاد كردنی زیاتر له لێژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا پرۆژه‌ی زیاد كردنی دوو لێژنه‌ی دیكه پێشكه‌ش كراوه‌و په‌رله‌مانتاران گفتوگۆیان له سه‌ر كردووه یه‌كێك له لێژنه‌كانیش به ناوی لێژنه‌ی ئاشته‌وایی ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عوسمان جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له‌ماوه‌یه‌كی په‌رله‌مانتاران كۆتاییان به ته‌واو كردنی گفتوگۆكانیان دێنن و له هه‌فته‌ی داهاتووش پێكهێنانی 26 لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان راده‌گه‌یه‌نن و لێژنه‌كانیش به سه‌ر كوتله سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه وه‌حده‌ت جومه‌یلی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا لێژنه تایبه‌ته‌كه‌ی په‌رله‌مان كه ئه‌ركی نووسینه‌وه‌و دارِشتنی ره‌ش نووسێكی نوێیه بۆ سیسته‌می ناوخۆی په‌رله‌مان، كۆتایی هێناوه به كاره‌كانی.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه رۆژی پێنج شه‌ممه 11/11/2010 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی خۆی گرێدا‌و له دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان ئوسامه نوجێفی كاندیدی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی هه‌ڵبژارد، هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا دووباره سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
سه‌رچاوه: النخیل
