لیژنه‌ی هه‌مواركردن و پێداچوونه‌وه به پێره‌وی نێوخۆیی په‌رله‌مان كاره‌كانی ته‌واو بووه
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند لیژنه‌ی هه‌مواركردن و پێداچوونه‌وه به پێره‌وی نێوخۆیی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی به كاره‌كانی هێناوه.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" لیژنه‌ی هه‌مواركردن و پێداچوونه‌وه به پێره‌وی نێوخۆیی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مرِۆ چوار شه‌ممه كۆتایی به كاره‌كانی هێناوه\"".
روونی كرده‌وه\"" لیژنه‌كه پێشنیازی ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو كه لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی نێو په‌رله‌مان له24لیژنه بۆ 27لیژنه زیاد بكرێت\"".
وتیشی\"" برِیاره سبه‌ی لیژنه‌كه راپۆرتی خۆی و تێبینیه‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بدات به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بخرێته نێو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق\""."
