پێدانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به كورد یه‌كلایی بۆته‌وه
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌ك له فراكسۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند تاراده‌یه‌كی زۆر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به كورد یه‌كلایی بۆته‌وه.
شێخ فاتیح دارۆغایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تاراده‌یه‌كی زۆر پێدانی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جارێكی دیكه به كورد یه‌كلایی بۆته‌وه‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش ناره‌زایی نین\"".
\\
روونیشیكرده‌وه\"" به پێی زانیاریه‌كان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان ده‌درێته‌وه‌و وه‌زاره‌تی نه‌وتیش به هاوپه‌یمانی نیشتمانی و وه‌زاره‌تی دارایی ره‌نگه به‌ر فراكسۆنی عێراقیه بكه‌وێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" جارێكی دیكه هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای عێراق بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی ده‌ست نیشان كراوه، چونكه ناوبراو له پێشتردا له راپه‌راندنی كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بووه\""."
