عه‌بادی: پێویسته ده‌رگا له سه‌ر كوتله‌كانی دیكه بكرێته‌وه بۆ كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
عه‌بادی روونی كرده‌وه تا ئێستا كاتێكی فراوان له به‌رده‌م كوتله‌كان ماوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆیان به ناكۆكییه‌كانی نێوانیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه په‌له‌مان باشترین شوێنێكه كه كوتله‌كان تێیدا ناكۆكییه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
له كۆتاییدا دووپاتی كرده‌وه پرسی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی یه‌كلایی بۆته‌وه به‌تایبه‌ت كه به‌پێی ده‌ستوور سه‌رۆك وه‌زیران له ناو په‌رله‌مان ده‌نگی له سه‌ر نادرێت.
