سامه‌رِائی: كوتله‌ی ته‌وافوق به جیدی پشتگیری له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی ته‌وافوق ئه‌یاد سامه‌رِائی دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی ته‌وافوق به ته‌واوی پشتگیری له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی ده‌كات .
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێشكه‌شی كوتله سیاسییه‌كان كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی 12 ئه‌ندامی له ته‌واوی كوتله براوه‌كان له خۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و لێژنه‌یه بتوانرێ كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكرێت.
سامه‌رِائی رایگه‌یاند كوتله‌كه‌ی پشتگیری له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌كات كه عێراق له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت رزگار ده‌كات.
روونیشی كرده‌وه كورد خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به‌هێزه له ده‌ركردنی برِیار، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر كورد بڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه رێكده‌كه‌وین ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزیان ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌ش دیسان ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌ڵێن هه‌ر پێگه‌یه‌كی به‌هێزیان ده‌بێت.
