مه‌حموود عوسمان: پشتگیری له هه‌ر كاندیدێك ده‌كه‌ین كه زۆرترین داخوازیه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكات
هه‌ولێر - سامان
مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی راگه‌یاند ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی پشتگیری له هه‌ر كاندیدێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌كات كه زۆرترین داخوازییه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكات.
محمود عوسمان به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی پشتگیری له هه‌ر كاندیدێك ده‌كات كه زۆرترین داواكاریی و پێشنیازه‌كانی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی جێبه‌جێ بكات\"".
روونی كرده‌وه\"" ده‌ستنیشان كردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك كاندیدی ئیتلافی نیشتمانی هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی ئێستای عێراق و ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" چاوه‌رِوان ده‌كرێت له ماوه‌ی رۆژانی داهاتووشدا دانووستاندنی جیددیی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان له سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سێ پۆسته سیادیه‌كه ده‌ست پێبكات\"".
وتیشی\"" كورد هێلی سووری له‌سه‌ر هیچ كاندیدێك نییه، نامانه‌وێش ببێته به‌شێك له كێشه‌ی ئێستای عێراق، چونكه كورد هه‌میشه به‌شێك بووه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان\"".
"
