عوسمان: پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا شكست خواردووه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌حمود عوسمان دووپاتیكرده‌وه پرۆژه‌ی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَت له نێوان هه‌ردوو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كۆكردنه‌وه‌یان به‌یه‌كه‌وه پرۆژه‌یه‌كی شكست خواردووه‌و ئه‌نجامی نابێت.
عوسمان هۆكاری شكست خواردنی پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ ده‌ست به‌ردار نه‌بوونی هه‌ردوو كوتله‌كه گه‌رِانده‌وه كه ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق نابن و ئاماده‌نین سازش بۆیه‌كتری بكه‌ن، گوتیشی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و پرسه به ئاسانی رانه‌وه‌ستێ به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا هه‌موو توانا‌و هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته گه‌ر له پێناو كۆتایی پێهێنان به ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و به‌یه‌كه‌وه كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو كوتله‌كه سه‌ره‌رِای ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی دوو رۆژ له مه‌وبه‌ر به هۆی لێدوانه‌كانی مالیكییه‌وه له نێوان هه‌ردوولا درووست بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تا ئێستا پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بوونی هه‌یه ناكرێ نكوڵیشی لێبكرێ، عوسمان بۆچوونی خۆیشی سه‌ه‌باره‌ت به پرۆژه‌كه ده‌ربرِی و رایگه‌یاند زه‌حمه‌ته پرۆژه‌كه سه‌ربگرێ چونكه هه‌ردوو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌للاوی و ئیئتیلافی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی ئاماده‌نین ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بن.
