ئه‌ندامێكی ئه‌لعێراقییه: هیچ لایه‌نێك بۆی نیه ره‌تی ماده‌ی 140 بكاته‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقییه عه‌بدولكه‌ریم حه‌تاب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له رێگه‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر كرا كارێكی زۆر باشه، ئه‌گه‌ر نه‌توانرا له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێ ئه‌وكات ده‌بێت به جیدی په‌نا ببرێته به‌ر گفتوگۆی تیروته‌سه‌ل و نیشتمانیانه له دۆسییه‌كه برِوانرێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا حه‌تاب دووپاتیكرده‌وه هیچ لایه‌نێك بۆی نییه ره‌تی ته‌نیا خاڵێكی بچووكی ناو ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق بكاته‌وه، ماده‌ی 140 یش، ماده‌یه‌كی ته‌واو ده‌ستوورییه‌و هیچ لایه‌نێك بۆی نییه برِیاری تاك لایه‌نانه‌ی له سه‌ر بدات، به‌ڵكو چاره‌سه‌ر كردنی ماده‌كه هه‌روه‌ك ده‌ستوورییه به ده‌ستووریش چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ناوبراو روونیشی كرده‌وه هه‌رێمی كورستان به‌شێكه له عێراق لیستی ئه‌لعێراقییه‌ش چۆن خه‌می به‌غدا به‌خه‌می خۆی ده‌زانێ به‌م شێوه‌یه‌ش خه‌می هه‌ولێرو پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌خه‌می خۆی ده‌زانێ، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه‌كه هیچ كێشه‌ك نییه چاره‌سه‌ری نه‌بێت، بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رتاسه‌ری عێراق له به‌رچاو بگرن‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكان سازش بۆ یه‌كتری بكه‌ن كه ئه‌مه رێز‌و شه‌ره‌فه.
