ده‌باغ دووپاتی كرده‌وه حكومه‌تی ئێستا حكومه‌تی به‌رِێكردنی كاره‌كان نییه
له به‌یانێكدا وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ رایگه‌یاند دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا تاوتوێی پرسه‌كانی تایبه‌ت به كار‌و ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی ئێستای عێراق كرد له ناویشیاند پرسی ماوه به‌سه‌رچووی حكومه‌ت و به‌رێكردنی كاره‌كانی ئه‌و حكومه‌ته كه بۆته بابه‌تێكی گه‌رم له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كوتله سیاسییه‌كان باس و خواسی له‌سه‌ر ده‌كرێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یانه‌كه‌یدا ده‌باغ دووپاتیكرده‌وه حكومه‌تی ئێستا كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئه‌ركه‌كانی خۆی به ئاسایی ئه‌نجام ده‌دا ته‌واوی به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵده‌گرێ به پێی بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی حكومه‌تی به‌رِێكردنی كاره‌كان نییه به‌ڵكو پشت به ده‌ستوور یاسا ده‌به‌ستێ له جێبه‌جێكردن و به‌جێهێنانی كار‌و ئه‌ركه‌كانی.
ده‌باغ باسی له‌وه‌شكرد حكومه‌تی ئێستا هیچ گرێبه‌ست و رێككه‌وتنامه‌و په‌یماننامه‌یه‌كی ستراتیژی مۆرناكات، هه‌روه‌ها هیچ دامه‌زراندنێكی فه‌رمانبه‌رانیش ئیمزا ناكات له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌ی له ساڵی رابردوو بۆ ئه‌و پرسه ته‌رخانكراوه، تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنرێت.
له‌لای خۆیانه‌وه جگه له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ته‌واوی كوتله‌كانی دیكه داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی ئێستا حكومه‌تی به‌رِێكردنی كاره‌كان بێت و قه‌باره‌ی ئه‌ركه‌كانی ته‌سك بكرێته‌وه.
