نیویۆرك تایمز: له پرۆگرامی نوێی خوێندنی قوتابخانه‌و زانكۆكانی عێراق ناوی سه‌دام حسێن ره‌شكراوه‌ته‌وه، ناكۆكیش هه‌بووه له سه‌ر ره‌شكردنه‌وه‌ی
له دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بلاَویكردهوه حكومه‌تی عێراق له پرۆگرامی خوێندنی بابه‌تی مێژووی قوتابخانه‌و زانكۆكانی عێراق ناوی سه‌رۆكی پێشووی عێراق سه‌دام حسێنی رهشكردۆتهوه له به‌رامبه‌ریشدا خۆی پاراستووه له ناوهێنانی شهرِی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
نیویۆرك تایمز ئاماژه به‌وه‌ده‌كا حكومه‌تی عێراق له پرۆگرامی خوێندنی مێژووی قوتابخانه‌و زانكۆكان ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌ی حوكمرِانی سه‌دام حسێن و حزبه‌كه‌ی جگه له چه‌ند گوزارشتێكی كه‌م له‌وانه رووخانی رژێمی دیكتاتۆر له ساڵی 2003 و یا تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس زیاتر باس نه‌كردووه.
تایمز روونیكردۆته‌وه حكومه‌ت له پرۆگرامی نوێ‌دا خۆی دوور گرتییه له ناوهێنان و باسكردنی شهرِی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له ساڵی 2003 هۆكاره‌كه‌شی بۆ ناكۆكی نێوان پێكهاته‌و لایه‌نه عێراقییه‌كان گرِانۆتهوه كه هه‌ندێك ناویان ناوه پرۆسه‌ی ئازادی عێراق هه‌ندێكی دیكه‌ش پێیان وایه پرۆسه‌ی داگیركردنی عێراق بووه.
باسی له‌وه‌شكردووه له كاتی نووسینه‌وه‌ی پرۆگرامی نوێی خوێندن بۆ بابه‌تی مێژوو ناكۆكی هه‌بووه له نێوان ئه‌و پسپۆر‌و شاره‌زایانه‌ی جارێكی دیكه پرۆگرامیان داناوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان ویستوویانه تاوان و لایه‌نه خراپه‌كانی سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی بخه‌نه‌روو له به‌رامبه‌ریشدا به‌شێكی دیكه ته‌نیا داوای لابردنی ناوی سه‌دامیان كردووه بێئه‌وه‌ی تاوان خراپه‌كانی بخرێته‌روو.
