مۆنیتۆرێك بۆ گشت ئامێرەكان

مۆنیتۆرێك بۆ گشت ئامێرەكان
مۆنیتۆر واتە شاشە، تەلەڤزیۆن بۆخۆی شاشەیەكە و بەتایبەتی تەلەڤزیۆنەكانی ئەم سەردەمە دەكرێت وەك شاشەی كۆمپیوتەریش سوودی لێوەربگیرێ. لە پێشانگای ساڵانەی (كامپیوتێكس 2019)دا، ASUS مۆنیتۆری جۆری ROG Strix XG17 خستەڕوو، كە بە ئاسانی هەڵدەگیردرێ و دەكرێت لەگەڵ خۆت بۆ هەموو شوێنێك بیبەی.
مۆنیتۆرەكە زیاتر بۆ كاری گرافیكی و نەخشەسازی و گەیمی ئەلكترۆنییە، خێراییەكی زۆری هەیە لە 3 میلی چركەدا وەڵام دەداتەوە. مۆنیتۆرەكە لە كۆمپیوتەر، مۆبایل، ئامێرەكانی دیكەی یاری ئەلكترۆنی دەخرێت. لەناو خۆیدا بڵندگۆی بەهێز هەیە. پایەیەكی موگناتیسی لەگەڵدایە بۆ لەسەردانانی، وزەی خۆی لە باترییەك وەردەگرێ كە شەحن دەبێتەوە.
Top