پرۆگرامێك بۆ بەرزكردنەوەی كوالیتی وێنەكان

پرۆگرامێك بۆ بەرزكردنەوەی كوالیتی وێنەكان
جار هەیە لە كاری دیزاین و نەخشەسازیدا، پێویستت بە وێنەیەكە كە ئەم وێنەیەش نایابە و گیر ناكەوێ، وەك ئەوەی وێنەكە كۆنە، یان كوالیتی زۆر لە خوارێیە. نە تەنیا لە كاری دیزاین و گرافیكدا بەڵكو بۆ لایەنی ئەمنیش پێویستت بەوەیە كە وێنەیەك كوالیتییەكەی بەرز بكەیەوە.
بۆ ئەم كارە پرۆگرامگەلێكی تایبەتی هەن، یەكێك لەو پرۆگرامانە SILKYPIX Developer Studioە، ئەم پرۆگرامە بەو تواناگەلەی هەیەتی باشترین ئاكام بۆ بەكارهێنەرەكەی دێنێت.
كاركردن بەو پرۆگرامە زۆر ئاسانە، پێویستی بە شارەزاییەكی ئەوتۆ نییە، وێنەكان بەرز دەكاتەوە بەبێ ئەوەی هیچ تێك بچن. هەندێك پرۆگرام وێنەكان گەورە دەكەنەوە، بەڵام تێكی دەدەن، ئەم پرۆگرامە وا نییە.
پرۆگرامی ناوبراو لە زیاتر لە 120 جۆر كامێرا پشتیوانی دەكا. دەتوانێت فۆرماتی گشت كامێرا دیجیتالیەكان بخوێنێتەوە.
Top