میمۆری بچووك یەك ترابایت

میمۆری بچووك یەك ترابایت
زانست بەرەو كوێ هەنگاو دەنێ، بەو خێراییەی كە لە ساڵی 2000ەوە تا ئێستا بەرەو پێش دەچێ، دەبێ لە داهاتوودا بە كوێ بگا؟ پێنج ساڵ لەمەوبەر میمۆرییەكی 500 گیگابایتیش بە خەیاڵ دەژمێردرا.. ئەمڕۆ دەبینین میمۆری كارتی یەك ترابایتی بەرهەم هاتووە، واتە زیاتر لە هەزار گیگا..
تەنكۆڵەیەك كە بەقەد نینۆكێك دەبێت چ داتایەكی گەورە لە خۆیدا هەڵدەگرێت، كتێبخانەیەكی مەزنی هەزاران كتێبی.. زیاتر لە سەد فیلم بە كوالیتی یەكجار بەرز، هەموو لە نینۆكێكدا!
ساڵی رابردوو سامسۆنگ یەكەم مۆبایلی یەك ترابایتی خستەڕوو، مۆبایلی گەلەكسی نۆت 9 كە 512 گیگابایت میمۆری ناوخۆی و ئەوەندەی دیكەش میمۆری دەرەكی.
دواتر سامسۆنگ گەلەكسی S10+ی خستەڕوو كە یەك ترابایت میمۆرییەكەیەتی، پێدەچێ هەر بەوەندەش نەوەستێ و لە داهاتوویەكی نزیكدا مۆبایلێك بەرهەم بێت كە میمۆرییەكەی 2 ترابایت بێت، ئاماژەكان هەر لە ئێستاوە دیارن كۆمپانیای sanDisk یەكەمین كارتی مایكرۆی یەك ترابایتی بەرهەم هێنا.
میمۆری یەك ترابایتی لە جۆری UHS-I microSD بەشێوەی فەرمی خستیەڕوو. هەرچەندە ئێستاكە خودی میمۆری كارتەكە نرخەكەی لە مۆبایلێكی باش گرانترە، بەڵام لە داهاتوودا هەرزان دەبێت..
خێرایی خوێندنەوە و واتە داتا خستنە سەر میمۆرییەكە 160 میگا لەچركەیەكدایە. ئەم میمۆری كارتە بۆ تۆماركردنی فیلمی 4K, fullHD گرنگی تایبەتی خۆی هەیە.
Top