قفڵی ژیرۆك بە پێنج جۆر دەكرێتەوە
قفڵی سمارتی جۆری secure pro كە بەرهەمی كۆمپانیای locklyیە بە پێنج جۆر دەكرێتەوە و دادەخرێت. كیبۆردێكی بچووكی پێوەیە و دەكرێت كۆدی نهێنی لێبدەی و بكرێتەوە. بە پەنجەمۆر دەكرێتەوە و لە رێگای ئاپێكی تایبەتی مۆبایلیش دەكرێتەوە. ئەگەر بەكارهێنەر هەر حەزی لە شێوەی كلاسیكی كردنەوەی قفڵەكە بوو، ئەوە بە كلیلیش دەكرێتەوە. گرنگتر لە هەمووی ئەوانەش دەكرێت بە دەنگی بەكارهێنەرەكەشی بكرێتەوە و یان تەنانەت لە رێگای دوورەوە بە دەنگ بیكەیەوە چونكە لەگەڵ سیستەمی دەنگی گوگڵ و ئەلیكسا پەیوەندی هەیە.
