خێراترین راوتەر بۆ ئینتەرنێتی G5
نوێترین راوتەری بڵاوكەرەوەی ئینتەرنێتی خێرا كە لەسەرەتای ساڵی 2019 كەوتە بازاڕ، راوتەری جۆری DWR-2010یە. راوتەرێك كە خێرایی بڵاوكردنەوەی ئینتەرنێتی G5 دانلۆدەكەی 8.2 گیگابایت لە چركەیەكدایە.
راوتەری ناوبراو لە فریكۆنسی 6 گیگاهێرتز پشتیوانی دەكات و چەند LAN تایبەتیشی تێدایە، یەكێك لەوان توانای هەیە ئینتەرنێت بە خێرایی 5.2 گیگا لەچركەیەكدا بڵاو بكاتەوە. جگە لەوەش سیستەمی وای فایەكەی دوو باندەیە و چوار ئالیاری هەیە.
