لاپتۆپێك 22 كاتژمێر باتری دانابەزێت
بەرهەمهێنانی باترییەكی وا بۆ لاپتۆپ دەبێتە سەرەتای گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی لە باتری لاپتۆپەكان، بەو هۆیەوە گرفتێكی سەرەكی بۆ لاپتۆپ لەكۆڵ دەبێتەوە و بەكارهێنەر بە ئاسوودەیی دەتوانێ ئەركەكانی ئەنجام بدات.
لاپتۆپەكە دوو جۆری 13 و 15 ئینجی هەیە و بە روونی full HD یا K4 نیشان دەدا، یەكەی لێكدانەوە واتە پرۆسیسەرەكەی لە نەوەی هەشتەمی ئەنتەلە. رامی لاپتۆپەكە 16 گیگابایتە و هاردەكەی 512 گیگابایتە. وێبكەمێكی تایبەتی لەگەڵدایە بۆ ئەوەی كە تووشی داوی هاككەرەكان نەبی دەكرێت لەو كاتانەی كە پێویست ناكات دابخرێ.
