بالیفی سمارت بۆ خەوێكی خۆش
بەكارهێنەر دەتوانێت بالیف و مۆبایلەكەی پێكەوە پەیوەند بدات و گۆرانییەكانی ناو مۆبایلەكەی بۆ كاتی نووستن هەڵبژێرێ. بالیفی ناوبراو چۆنییەتی خەوتنەكەت بە راپۆرتێك بۆ مۆبایلەكە بەڕێ دەكات. تایبەتمەندییەیەكی گرنگی بالیفەكە ئەوەیە بە ویستی بەكارهێنەرەكەی بەرز و نەوی دەكرێت.
