پایسكل ئامێرێكی سادە، بێ دینەمۆ بێ هیچ سیستەمی نیشاندانی خێراییە.. بۆیە بەرهەمهێنەرانی تەكنەلۆژیای نوێ بیریان لەوەی كردۆتەوە، بەكارهێنەر پایسكل چۆن بزانێت لە چ خێراییەكدا دەڕوات و چەند كیلۆمەتر رۆیشتووە، بەكارهێنەر چەندی كالۆری سووتاندووە! رەنگە باشترین ئامێر چاویلكەی سمارت بێت، كە هەم لە چاویدایە و زەینی بۆ ئەملاو ئەولا ناڕوات، هەم زانیارییەكانی پێویست بە بەكارهێنەرەكەی دەڵێت، چاویلكەی سمارتی جۆری SOLOS یەكێكە لەم چاویلكانەی تایبەت بە پایسكل سواری..
جگە لە زانیارییەكانی تایبەت بە پایسكل لێخوڕین، موسیقی بڵاودەكاتەوە، پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی دیكە دادەمەزرێنێ، نەك بۆ پایسكل لێخوڕین بەڵكو بۆ رۆیشتن و راكردنی بە پیادەش دەبێت.. چاویلكەكە زانیارییەكانی وەك، مەودای رۆیشتوو، خێرایی، رێژەی هەنگاوەكان و لێدانی دڵ نمایش دەكات. سیستەمی ئەندرۆیدی ڤێر2ی لەسەرە.