پرۆژكتەری مەڕمەڕی لەیزەری سۆنی

پرۆژكتەری مەڕمەڕی لەیزەری سۆنی
پرۆژكتەر واتا (داتاشۆ) ئەگەرچی لەم چەند ساڵەدا گۆڕانكاری زۆری بەسەرداهاتووە، بەڵام هەرگیز نەبۆتە ئامێرێكی گشتگیر و وەك تیڤی یان DVD نەبۆتە باو.. ئەركی پرۆژكتەرەكان نیشاندانی فیلم و داتاشۆیە لەسەر پەردەیەكی سپی بە قەوارەیەكی مەزنتر، پرۆژكتەرەكان لە كۆنفرانس و سیمینارەكان و وتنەوەی وانە فێركارییەكان سوودی زۆری لێدەبیندرێ..
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای سۆنی پرۆژكتەرێكی لەیزەری بەناوی LSPX-A1 لە پیشانگای ساڵانەی ces2018دا خستەڕوو. پرۆژكتەرەكە كوالیتی نیشاندانی و روونییەكەی K4ە. دەنگیەكەكەی 3Dیە..
پرۆژكتەرەكە وەك مێزێكی جوان و سەرنج راكێش دەكرێت وەك دیكۆر لەماڵەوە دابندرێ.. ئەگەر مەودای نزیكی پرۆژكتەرەكە لە دیوار 24 سم بێت، دەكرێت مەودای نیشاندانەكەی 120 ئینج بە كوالیتی K4 نیشان بدات.
تیشكە لەیزەرییەكە لە سەرەوەی پرۆژكتەرەكە دێتەوە دەر كە خودی پرۆژكتەرەكە لە مەڕمەڕ دروست كراوە. پرۆژكتەرەكە دەكرێت وەك سینەمایەك سەیر بكرێت و موبایل و تیڤیشی لەگەڵ پەیوەند دەدرێت.. بەڵام بۆ ئەوەی كە سوود لەو پرۆژكتەرە وەربگری دەبێ گیرفانت زۆر پڕبێ، چونكە 30 هەزار دۆلار نرخێكی كەم نییە...
Top