نۆكیا 720 و 520 به سیستمی ویندۆز 8 ده‌كه‌ونه بازاڕه‌كانی عێراقه‌وه
ئا: خەلیل بلەیی
به‌مدواییه هه‌ردوو مۆبایلی نۆكیا لومیا 720" و "نۆكیا لومیا 520 كه تێكه‌ڵێكه له ئه‌دای به‌رز و داهێنان و نرخی گونجاو خرانه بازاڕه‌كانی عێراقه‌وه
نۆكیا لۆمیا 720 لێنزێكی زیسی هه‌یه كه رێژه‌ی كرانه‌وه‌ی ده‌گاته F/1.9 به‌مه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین لێنز له‌نێو هه‌موو مۆبایله زیره‌كه‌كان و رێگا ده‌دات به گرتنی وێنه به كوالیتییه‌كی به‌رز و به روونی به درێژایی رۆ و ئه‌گه‌ر ئاستی رووناكی هه‌رچۆنێك بێت.
گۆشه‌ی لێنزه‌كه به فراوانی و روونی وێنه‌كه جیاده‌كرێته‌وه كه ده‌گاته(1.3 مێگا پێكسل) به‌مه‌ش ده‌بێته به‌رزترین ئاست له نێو مۆبایله زیره‌كه‌كان، هه‌روه‌ها به كامیرایه‌كی نموونه‌یی داده‌نرێت بۆ گرتنی وێنه‌ی به كۆمه‌ڵی هاوڕێیان و ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی بینراو له رێگای به‌رنامه‌ی(سكایپ)، ده‌توانین بڵێین مۆبایلی نۆكیا لۆمیا 720 به پێكهاته به‌رزه‌كانی و كامیرا دیجیتاڵییه‌كه‌ی كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه وه‌ك به‌رنامه‌ی “Cinemagraph” و تایبه‌تمه‌ندی “Smart Shoot” و جێبه‌جێكردنی"Glam Me" بۆ باشتر كردنی وێنه‌ی خودی، ئه‌و مۆبایله‌یه كه له رێگایه‌وه جوانترین وێنه به ئاسانترین شێوه بگیرێت.
جگه له‌مه نۆكیا لۆمیا 720 به پێنج ره‌نگی سه‌رنجڕاكێش ده‌ست ده‌كه‌وێت كه به ئاسانی وه‌رده‌گێڕدرێت و له دیزاینی بێ وێنه‌دا له یه‌ك پارچه درووستكراوه كه به‌شێوه‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ویستراوه، هه‌روه‌ها ئه‌م مۆبایله نوێیه شاشه‌كه‌ی به ته‌چ كار ده‌كات و ته‌كنۆلۆژیای (كلیر بلاك دیسپلای Clear Black Display) هه‌یه‌و قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 4.3 ئینجه و به لاری جیا ده‌كرێته‌وه ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات خێرا بێت و ده‌توانرێت گۆشه‌ی وێنه دابه‌ش بكات بۆ چه‌ند چینێك بۆ فراوان بوونی زیاتر و پته‌و كردنی روونی وێنه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له پرۆگرامه‌كه‌یدا زیاد كراون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه مۆبایله‌كه به كه‌ڤه‌رێك رووپۆش كراوه بۆ پاڵپشتی كردنی شه‌حنی بێته‌ڵی و ئاسانتر كردنی به‌مه‌ش داهێنانی زیاتری ده‌خرێته سه‌ر ئه‌وه‌ی له مۆبایلی نۆكیا لۆمیا 920 بینیمان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مۆبایلی نۆكیا لۆمیا 520 كۆمه‌ڵێك داهێنانی وه‌رگیراو له نۆكیا لۆمیا 920 و نۆكیا لۆمیا 820 ده‌خاته به‌رده‌ست.
نۆكیا لۆمیا 520 به سیستمی ویندۆزفۆن 8 كار ده‌كات و ئیزافه‌یه‌كی نوێیه كه چێژێكێ زیاتر ده‌به‌خشێت و ده‌خرێته سه‌ر جۆره‌كانی تری مۆبایلی نۆكیا لۆمیا.
ئه‌م مۆبایله هه‌مان لێنزی دیجیتاڵی هاوشێوه‌كانی تری هه‌یه، سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ڵێك جێبه‌جی كردنی(HERE) بۆ نه‌خشه‌كانی كه‌شتیوانی و دیاریكردنی شوێنه‌كان و خزمه‌تگوزاری نۆكیا Music كه‌بوار به به‌كارهێنه‌ر ده‌دات تام له موزیك وه‌ربگرن به‌بێ په‌یوه‌ندی كردن به ئه‌نته‌رنێته‌وه، جگه له شاشه‌یه‌كی ته‌چ به قه‌باره‌ی 4 ئینجی زۆر هه‌ستیار كه وا له به‌كارهێنه‌ر ده‌كات هه‌ست به مانا و چێژی راسته‌قینه‌ی هه‌بوونی مۆبایلی زیره‌ك بكات.
نۆكیا لۆمیا 520 كه كێشی 124 گرامه كامیرایه‌كی هه‌یه به روونی 5 مێگاپێكسل و چه‌ند لێنزێكی دیجیتاڵی، هه‌روه‌ها پرۆگرامی Cinemagraph بوار به به‌كارهێنه‌ر ده‌دات وێنه‌كان زیندووتر نیشان بدات به هۆی جوڵه و به‌شداری كردنی گرتنی وێنه له‌گه‌ڵ هاوڕێیان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبوك و تویته‌ر یان له رێگای پۆستی ئه‌لیكترۆنییه‌وه.
تایبه‌تمه‌ندی (SmartShoot) یارمه‌تی گرتنی وێنه ده‌دات به یه‌ك داگرتن به‌مه‌ش بوار به به‌كارهێنه‌ر ده‌دات به جوانترین ده‌ربڕین و ده‌ستكه‌وتنی گرته‌ی نموونه‌یی، له هه‌مان كاتدا لێنزی پانۆراما رێگایه‌كی ئاسان ده‌خاته به‌ر ده‌ست بۆ گرتنی وێنه به گۆشه‌یه‌كی فراوان بۆ هه‌ر دیمه‌نێكێ جوان.
هه‌ردوو نۆكیا لۆمیا 720 و نۆكیا لۆمیا 520 خرانه بازاڕه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك جێبه‌جێكاركردنی HERE Maps" بۆ نه‌خشه‌كان و"HERE Drive" بۆ خزمه‌تگوزاری كه‌شتیوانی و ئاراسته كردنی ده‌نگی و رێنیشاندانی ورد و HERE Transit گه به رێنیشانده‌ری هاتوچۆی گشتی داده‌نرێت.
له سایه‌ی هه‌بوونی سیستمی ویندۆزفۆن8 له‌سه‌ر هه‌موو مۆبایله‌كانی نۆكیا لۆمیا، ئه‌مه‌ش چێژی زیاتر به به‌كارهێنه‌ر ده‌به‌خشێت كه مۆبایله زیره‌كه‌كان ده‌یبه‌خشن وه‌ك جێبه‌جیكردنی(HERE)و ناردنی لاپه‌ڕه و فایل له رێگای تۆڕی نێوده‌وڵه‌تی زانیارییه‌كان بۆ Start Screen له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایل و وه‌ك جێبه‌جێكردنی زیره‌كی (Live Tiles) كه یارمه‌تی به‌كارهێنه‌ر ده‌دات چاودێری زانیارییه گۆڕاوه‌كان ده‌دات وه‌ك نرخه‌كانی بۆرسه و بارودۆخی كه‌شوهه‌وا.
ئه‌م مۆبایله ده‌رفه‌تی به‌كارهێنانی پرۆگرامی (People Hub) ده‌دات ئه‌ویش بریتییه له لیستێك له ناو كه وای لێده‌كات به‌رده‌وام ئاگاداری نوێترین هه‌واڵه‌كانی هاوڕێیانی بێت ئه‌وانه‌ی كه گرنگییان پێ ده‌ده‌ن و بیانهێڵته‌وه له شوێنێك بۆ ئاسانكاری.
هه‌روه‌ها بواری به‌كارهێنانی یارییه‌كانی "Xbox"ده‌دات له پاڵ هه‌ڵگرتنی بڕی 7 گیگابایت به‌خۆڕایی له رێگای "SkyDrive" كه یارمه‌تی هه‌ڵگرتنی هه‌موو فایله‌كان و وێنه تایبه‌ته‌كان ده‌دات و هه‌ر كاتێك بیه‌وێ به‌كاریان ده‌هێنێت، سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێكردنه‌كان مایكرۆسۆفت ئۆفیس وه‌ك (ئاوت لۆك و وۆرد و پاوه‌رپۆینت).
ئه‌م دوو مۆبایله نوێیه خه‌زنێكی ناوخۆیی به بڕی 8 گیگا بایت له‌گه‌ڵ خه‌زنێكی ده‌ره‌كی به بڕێ 64 گیگابایت به‌مه‌ش ده‌توانرێت بڕێكی زۆر له زانیاری و داتای تێدا هه‌ڵبگرن، ماوه‌ته‌وه بڵێین كه نرخیان زۆر گونجاوه.
