مۆبایلی ئیكسپێریا Z ئولترا هەنگاوێك بەرەو پێشتر

مۆبایلی ئیكسپێریا Z ئولترا هەنگاوێك بەرەو پێشتر
مۆبایلی ئیكسپێریا Z ئولترا هەنگاوێك بەرەو پێشتر
كۆمپانیای سۆنی بە داهینانی زنجیرە مۆبایلی هۆشمەندی ئیسكپریا كە بە پیتەكانی لاتینی دەستی پێكرد وەك ئیسكپریا A،P.S.J تاد، لەم دواییەدا مۆبایلی هۆشمەندی ئیسكپریا Zی بەرهەم هینا كە رەنگە ریكلامەكهی لە زۆربهی تەلەڤزیۆن و تەنانەت گۆڤار و رۆژنامەكانیش بەرچاوتان كەوتبێت، بەڵام سۆنی هەر بەوە نەوەستاوەو ئەو مۆبایلهی پێشكەوتووتر كردووەو مۆدێلی ئیسكپریا Z ئولترای خستە بازاڕەوە كە ئەم مۆبایلەش تا رادەیەك شاشەیەكی گەورەی هەیە گەورەیی شاشەش یەكێكە لە تایبەتمەندییە باشەكانی. هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی ئیسپكریا Z ئولترا ئەمانەن: لەگەڵ خێراترین سیستەمی ئەنتەرنێت واتە LTE دەگونجێت، كێشەكهی 212 گرامە و دەكرێت هەتا نیو كاتژمێر لە ژێر دەریادابێت و هیچی لێ نەیەت. قەوارەی شاشەكەی 6.4 ئینجە. هاردی ناوخۆی 16 گیگابایتە، دەكرێت هەتا 64 گیگاش زیاد بكرێت. كامێراكەی 8 میگاپیكسلە، سەرووی فول ئیچ دی وێنە دەگرێت، تواناكانی وەك ناسینی رووخسار، سیستەمی دژە لەرزە، پانۆراما و HDR هەیە، كامێرای پشتەوەشی 2 میگاپیكسلە، بەئاسانی لەگەڵ تەلەڤزیۆن پەیوەن دەدرێ، تایبەتمەندییەكی گرنگ لەو مۆبایلەدا ئەوەیە كە مۆبایلە هۆشمەندەكانی دیكە سیستەمی لەمسەكەی تەنیا بەپەنجەی دەست دەكرێت كاری پێبكرێت، بەڵام مۆبایلی ناوبراو بە هەموو شتێك دەكرێت كاری پێبكرێت، لە قەڵەم و چیلكەوە بگرە تا دەگاتە كلیل و دراوی ئاسن.
Top