گواستنەوەی ڤیدیۆ لە مۆبایل و تەبلێت و لاپتۆپەوە بۆ تەلەڤزیۆن
گوگڵ لە كۆنفرانسی ناساندنی مۆبایلی نكسۆس 7 و ئەندرۆید 4.3دا ئامرازێكی نوێی دیجیتالی خستەڕوو بەناوی Chermecast، ئامرازێك كە توانای گوگڵ دەردەخات، ئەم ئامێرە دیجیتالیە واتە كرۆم كێست لە راستیدا دێنگڵێكە یان باشتر بڵێین لە فلاش میمۆرییەك دەچێت كاراییەكەی كە فایلی ڤیدیۆیی لە مۆبایل یان تەبلێت بۆ تەلەڤزیۆن بگوازێتەوە.
دێنگڵی كرۆم كێست لەسەر پرۆگرامی گوگڵ كرۆم كار دەكات، كەوایە گرنگ نییە تۆ چ ئامرازێك بەكار دێنیت، تەنیا ئەوەندە بەسە كە پرۆگرامی گوگڵ كرۆمت هەبێت، دێنگڵەكە لە راستیدا تەلەڤزیۆنێكی ئاساییی دەكاتە تەلەڤزیۆنێكی هۆشمەند. كرۆم كێست مۆبایل یان تەبلێتەكهی ئێوە دەكاتە ریمۆت كۆنترۆڵێك و لە رێگهیەوە فایلی ڤیدیۆیی لەسەر تەلەڤزیۆن بڵاودەكەیەوە. نەك تەنیا ئەوە بەڵكو دەتوانیت تەلەڤزیۆنەكە بكوژێنیەوەو هەڵیشی بكەیەوە.
