مۆبایلێك بە دیتنی وێنە پەیوەندی دەگرێت

مۆبایلێك بە دیتنی وێنە پەیوەندی دەگرێت
مۆبایلێك بە دیتنی وێنە پەیوەندی دەگرێت
مۆبایل نزیكترین ئامرازی دیجیتالییە كە ئەركی رۆژانەی تاكەكان وەك پەیوەندی و كورتەپەیام و تەنانەت ئینتەرنێت و وێنەگریش ئەنجام دەدات، رۆژ لەگەڵ رۆژ ستایل و مۆدێلی جۆراوجۆر بەرهەم دێن كە توانایی و كارایی تایبەتیان هەیە، لەم ماوەیەدا پسپۆرانی بواری تەكنەلۆژیای نوێ لە چین، مۆبایلێكیان بەرهەم هیناوە كە بەبێ گرتنی ژمارە پەیوەندی دەگرێت، ئەم مۆبایلە تایبەتە بە پەككەو و بە ساڵاچووان.
مۆبایلی جۆری Elderly e phone بۆ پەككەوتە و بە ساڵاچووان دیزاین كراوە و بە دیتنی وێنەی كەسی پەیوەندیدار پەیوەندییەكە دادەمەزرێنێت، بۆ نموونە گەر بتەوێت بۆ یەكێك تەلەفۆن بكەیت، وێنەكەی كەسەكە نیشانی مۆبایلەكە بدە و ئەویش بەبێ گرتنی ژمارە پەیوەندیی دادەمەزرێنێت، بەڵام دەبێت لەسەرەتادا وێنە و ژمارەی پەیوەندیدارەكە بۆ یەكجار لە مۆبایلەكەدا خەزن كرابێت.
Top