ئاوێكی سازگار و خاوێن لەم ئامێرە بەدەست بێنە
زۆر لەمێژە زانایان پێشبینی دەكەن كە سەدەی بیست و یەك زیاتر سەدەی ئاو دەبێت تاكو سەدەی نەوت، واتە كێشەو گرفتە سیاسی و ئابوورییەكان زیاتر لەسەر ئاو دروست دەبن، چونكە ئاوی ژێرزەوی و ئاوی خاوێن پێدەچێت بەرەوكەمبوونەوە بچێت، ئیدی وەك رابردوو بەدەستەێنانی ئاو ئەوەندە ئاسان نابێت. هەر ئێستاكەش زۆر شاری گرنگی جیهان ناتوانن ئاوێكی خاوێن و سازگار بۆ خواردنەوەی هاووڵاتییانی شارەكە دابین بكەن. لە سەردەمی تەكنەلۆژیادا رەنگە هیچ شتێك ئەوەندە دژوار نەبێت و چارەسەر بۆ ئەم گرفتەش دۆزراوەتەوە، ئامێری Tyent 9000T دەتوانێت ئاوێكی پاك و خاوێن بۆ خواردنەوە دابین بكات.
كاتێك ئەو ئامێرە لەسەر شێرەی ماڵەوە یان لەشوێنی مزەخە دەبەستیت، ئامێرەكە گشت ماددەكانی ناپاك و ناتەندروست لە ئاوەكە دەپاڵێوێت و ئاوێكی وەك ئاوی چیا دابین دەكات. لەسەر شاشەكە شاشەیەكی لەمسی هەیە كە بەویستی بەكارهێنەركەی رێكدەخرێت.
