ئامێرێك بۆ هەڵگرتنی باتری

ئامێرێك بۆ هەڵگرتنی باتری
ئامێرێك بۆ هەڵگرتنی باتری
هەر رۆژە ئامێرێكی نوێی لاوەكی بۆ مۆبایلی ئایفۆن بەرهەم دێت، ئامێرێك كە ئەركەكانی ئایفۆن ئاسانتر دەكاتەوە، وەك كامێرای سێ رەهەندی بۆ ئایفۆن، ئامێری پزیشكی بۆ ئایفۆن، ئامێری گەیم بۆ ئایفۆن...تاد
لەم دواییەدا ئامێرێك بۆ ئایفۆن بەرهەم هاتووە كە جگە لەوەی كە ئایفۆن شەحن دەكاتەوە و خۆی دەبێتە باترییەكی پشتیوانی واتە باترییەكی یەدەكی بۆ ئایفۆن. ئامێری Backup battery لە راستیدا زۆر تایبەتە و لەگەڵ ئایفۆنی 4 و 5 دەگونجێت. هەروەك لە وێنەكەدا دیارە لە گۆشەیەكی ئامێرەكە كەلێنێك هەیە كە ئایفۆنەكەی تێدەخرێت. جگە لەوەش سێ دوگمەی هەیە كە هەركام ئەركێكی تایبەتی ئەنجام دەدەن بۆ ئەو كاتانەی كە مۆبایلەكە لە حاڵەتی mode دایە بەڵام نیازت هەیە وێنەی پێبگری.
Top