ماتۆڕیش هەڵفڕی!
لە بابەتێكی تایبەت بە تەكنەلۆژیای نوێدا هەر لە بەشی ئایتی گۆڤاری گوڵاندا هەواڵێكمان سەبارەت بە چێكردنی پایسكێلێك كە هەڵدەفڕی، یان سەیارەیەك كە لە فڕۆكە دەچوو بڵاوكردەوە، خەیاڵی بەرزەفڕی و فڕین بەرەو ئاسمان وای لە مرۆڤ كردووە كە هەر لەسەرەتاوە بیر لەوە بكاتەوە ئەو ئامێرانەی كە بە زەویشدا دەڕۆن لە ئاسمانەوە لێیان بخوڕێت، ئەمجارەیان ماتۆڕسكلیتیش بەرەو فڕین چوو، ماتۆرسكلیتی جۆری Bullet 1236 كە ماتۆرێكە و 4 باڵی بچووك و گەورەی هەیە، دەتوانێت بە خێرایی 480 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە بەرزایی 30 سم لە زەوی بفڕێت. هەرچەندە ئێستاكە بەرزبوونەوەكە زۆر نییە، بەڵام رەنگە لەداهاتوودا وای لێبكرێت كە وەك فڕۆكە بەرزبێتەوە، بەڵام ئەم ماتۆرە بۆ كەسانی ئاسایی نابێت، بەڵكو شۆفێرەكەی دەبێت ئەزموونێكی چەند ساڵەی لە لێخوڕینی ماتۆڕدا هەبێت.
