سایتێك بۆ دەستكاریكردنی فایلی دەنگی
وێب سایتی www.audioexpert.com خزمەتگوزاری دەنگە بە شێوەی ئۆنلاین، بەشداربووانی سایتەكە دەتوانن فایلە دەنگییەكانی خۆیان بەبێ ئەوەی هیچ پرۆگرامێك لەسەر كۆمپیوتەرەكەیان هەبێت لەوسایتەدا بە شێوەی ئۆنلاین دەستكاری بكەن وە گۆڕینی فۆرماتەكان، یان بڕین و كەت كردن، یان دەستكاری لە تۆنی دەنگەكەدا.
ئەندام بوون لەوسایتەدا زۆر ئاسانە، هەر ئەوەندە بەسە كە سەر لە سایتەكە بدەی و لە بۆكسە رەساسییەكەدا كە لەناوەنددایە Registration هەڵبژێرە. پاشان لەو فۆرمەی كە بۆت دەردەكەوێت، ئێمێلكەی خۆت و پەسۆردێك دەنووسێ. كاتێك ئەكاونتەكەت كردەوە، لەو لاپەڕەیەدا شوێنێك هەیە بەناوی your files كە دەكرێت فایلە دەنگییەكانی خۆت دابەزێنی و گۆڕانكاری تێدا پێكبەێنێ. زۆربەی فۆرماتە دەنگییەكانیش دەخوێنێتەوە.
