دەكرێت مۆبایلەكەت بكەیت بە سكاینەر
سكاینەر ئەو ئامرازەی كە داتا و دوكیۆمێنتەكان لە كاغەزەوە دەكات بە دیجیتالی، وەك ئامرازی گرنگ سەیر دەكرێت، سكاینەرەكان لە قەبارە و كاركردا جیاوازن، سكاینەر هەیە دەتوانێت كتێبێكی 200 لاپەڕەیی لە ماوەی 5 خولەكەدا سكان بكات بەبێ ئەوەی پەڕەكانی لێكبكاتەوە. سكاینەریش هەیە قەوارەكەی زۆر بچووكە. بەڵام پێدەچێت لەداهاتوودا پێویستمان بە سكاینەر نەبێت، چونكە دەكرێت هەر لە رێگای مۆبایلەكەی خۆتەوە ئەو دوكیۆمێنتەی مەبەستتە سكانی بكەیت و هەر كاتی سكانكردنیشدا بكەیت بە PDF. یان دەكرێت بەهۆی OCRەوە دەقەكانی ناوییەوە دەربێنیت.
ئەپلكەیشینی گوگل درایڤ كە تایبەتە بە هەڵگرتنی و خەزن كردنی داتاكانت دەكرێت كاری سكانكردنیش ئەنجام بدات، ئەگەر ئەو پرۆگرامە لەسەر مۆبایلەكەت هەبێت بە ئاسانی ئەم ئەركە ئەنجام دەدرێت، لەسەرەتادا Google drive بكەوە، لە مینۆی سەرەكیدا فەرمانی add new هەڵبژێرە و ئێستا فەرمانی سكان لێبدە. بەڵام باشترین پرۆگرام لەم بوارەدا پرۆگرامی camscannerە. پرۆگرامی ناوبراو وەك سكاینەرێكی سەركەوتوو گشت ئەركەكان ئەنجام دەدات.
