گشت فۆرماتێك بكە بە PDF
فۆرماتی PDF ئەمڕۆكە وەك باوترین فۆرماتە بۆ هەڵگرتن و راگواستنی هەموو جۆرە دوكیۆمێنتێك. گەر بە وردی سەرنج بدەین دەبینین زیاتر لە 90 كتێبە ئەلكترۆنییەكان لە جیەانی ئینتەرنێتدا بەو فۆرماتە چێكراون. بۆ گۆڕینی فۆرماتێك بە فۆرماتی PDF گەلێك پرۆگرامی تایبەت هەن كە ئەم ئەركە ئەنجام دەدەن. بەڵام سادەترین رێگا و ئەوەیە كە لە پرینتەرێكی مەجازی بۆ گۆڕینی هەر جۆرە داتایەك بۆ فۆرماتی PDF سوود وەربگرین. بۆ ئەم مەبەستەش پرۆگرامگەلێكی تایبەت هەن كە ئەم ئەركە ئاسان دەكەنەوە. یەكێك لەو پرۆگرامانە پرۆگرامی PDF2Printە.
پرۆگرامێك كە دەتوانێت بە خێراییەكی زۆرەوە وەڵامدەرەوەی داخوازی بەكارەێنەرەكانی بێت، پرۆگرامەكە لەگەڵ زۆربەی زمانەكانی جیهاندا دەگونجێت.
