ئایفۆن لەكاتی بوونی ئاگر و دوكەڵدا ئاگادارت دەكاتەوە

ئایفۆن لەكاتی بوونی ئاگر و دوكەڵدا ئاگادارت دەكاتەوە
ئایفۆن لەكاتی بوونی ئاگر و دوكەڵدا ئاگادارت دەكاتەوە
زۆر كە‌س بە‌تایبە‌تی لە‌ وە‌رزە‌ ساردە‌كاندا لە‌كاتی خە‌ودا بە‌هۆی بوونی دووكە‌ڵ و ئاگر كە‌وتنە‌وە‌ یان گازی ژاراوی دە‌مرن، زۆر جاران لە‌وكاتانە‌ی كە‌ كە‌س بە‌خە‌بە‌ر نییە‌ و هە‌موو نووستوون بە‌هۆی شۆرتی كارە‌باوە، یان بە‌هۆی كە‌وتنە‌ خوارە‌وە‌ی سوبە‌وە‌ ئاگر لە‌ ژوورێك بە‌ردە‌بێ و دووكە‌ڵ هە‌موو شوێنێك دە‌گرێتە‌وە‌ و ئە‌وانە‌ی نووستوون بە‌هۆی گازی دووكە‌ڵە‌كە‌وە‌ نە‌ك بە‌هۆی ئاگرە‌وە‌ دە‌مرن.
تە‌كنە‌لۆژیای نوێ بیری لە‌ دۆزینە‌وە‌ی رێگاچارە‌یە‌كی بۆ ئە‌م ساتە‌ پڕ مە‌ترسییانە‌ش كردۆتە‌وە، ئە‌پلكە‌یشنێك لە‌گە‌ڵ (دۆك – Dock)ێك بە‌رهە‌م هاتووە‌ بۆ ئە‌م كاتانە، هە‌ركاتێك دووكە‌ڵ یان گازی مۆنۆئوكسید كاربۆن لە‌ ژوورێك دا هە‌بێت جە‌رە‌س لێدە‌دات. تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر كە‌سە‌كە‌ بە‌ هە‌ر هۆیە‌ك بێت نە‌یتوانی لە‌ خە‌و رابێت، دە‌ستبە‌جێ تە‌لە‌فۆن بۆ ئە‌و ژمارانە‌ دە‌كات كە‌ لە‌ پێشوودا بۆی دیاری كراوە. دیارە‌ ئە‌پلكە‌یشنە‌كە‌ ئێستاكە‌ تە‌نیا بۆ مۆبایلی ئایفۆنە‌ و بە‌ڵام هە‌ر لە‌و ماوە‌یە‌دا بۆ مۆبایلە‌كانی دیكە‌ش دێتە‌ بە‌رهە‌م.
Top